شارپرێس:
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کۆمسیۆن یەکەمین هاوشێوەکاریی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی شەممەی داهاتوو (10ی ئابی 2025) ئەنجامدەدات، لە 1079 ناوەندی تۆمارکردنو 20 نوسینگەی هەڵبژاردن لەپارێزگاکان بۆ دەنگدانی گشتیی.
غەلای لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی، "هەر پارێزگایەک وێستگەیەکی تایبەتی دەنگدانی بۆ دەکرێتەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانو تایبەتدەبێت بەسەربازانی ناو یەکە سەربازییەکانیان، کە ڕۆڵی دەنگدەر دەبینن لەمجۆرە دەنگدانەدا."
سەبارەت بەڕێکارەکانی تیروپشک، غەلای ئاشکرایکرد، "کۆمسیۆن ڕۆژی شەممە (9ی ئابی 2025) تیروپشکی پێدانی ژمارەکانی هەڵبژاردن بۆ هاوپەیمانێتییەکانو پارتەکانو لیستە تاکییەکان دەکات کە کێبڕکێ لەسەر کورسییە گشتییەکانو کورسییەکانی کەمینەکان دەکەن، لەهۆتێل مەنسور میلیا کاتژمێر 11ی بەیانی".
هەروەک جهختیكردهوه، کۆمسیۆن "بەردەوامە لەشیکارکردنو یەکخستنی داتاکانی ئەو دەنگدەرانەی لەساڵی 2024 بەبایۆمەتری خۆیان تۆمارکردوە، جگەلەوانەش کە لە2025 داتاکانیان نوێکردوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، "داتا ئامادەکراوەکان بەوەجبە دەنێردرێن بۆ کۆمپانیای تایبەتمەند بەچاپکردنی کارتی بایۆمەتری."
ئاماژەی بەوەشدا کە "کارتە بایۆمەترییەکان لەسەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوەوە بەسەر دەنگدەراندا دابەشدەکرێن لەڕێگەی 1079 ناوەندی تۆمارکردن کە لەسەرتاسەری وڵاتدا بڵاوکراونەتەوە".
