شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێگرییان لەموشەکێک کردوە، كه لەیەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کراوە.
سوپای ئیسرائیل لەزنجیرەیەک پۆستدا لەسۆشیال میدیا ڕایگەیاندوە، "بەرگرییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێگرییان لەموشەکێک کردوه کە لەیەمەنەوە ئاراستەی وڵات کرابوو و زەنگی ئاگادارکەرەوە لەچەند ناوچەیەکەی ئیسرائیل لێدراوە".
هەروەها سوپاى ئیسرائیل نەخشەی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە زەنگی ئاگادارکەرەوەکان تێیدا لێدراوەو دانیشتوانی لەمەترسی ئەو موشەکانەی لەلایەن حوسییەکانەوە هەڵدەدرێت ئاگادارکردوەتەوە.
شەڕی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 دەستیپێکرد، ئەوەش دوای ئەو هێرشەی حەماس کردییەسەر باشوری ئیسرائیل، لەوکاتەوە حوسییەکان بەردەوام موشەکی بالیستی بەرەو ئیسرائیل هەڵدەدەن وەک پشتیوانییەک بۆ حەماسو دانیشتوانی کەرتی غەززە، بەڵام زۆربەی ئەو موشەکانە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕێگرییان لێکراوە.
هەروەها حوسییەکان لەدەریای سوردا هێرشدەکەنەسەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەی کە بەرەوئیسرائیلەوە دەڕۆنو پەیوەندییان بەو وڵاتەوە هەیە.