شارپرێس:
دوێنێ به‌شى یه‌كه‌م‌و ئه‌مڕۆش به‌شى دوه‌م‌و كۆتایی پاره بۆ موچه‌ى مانگى شه‌شى موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێم، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش لیستى دابه‌شكردنى موچه‌ى بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 690 ملیار دیناری خستوه‌ته‌سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ موچەی مانگی شەشی فەرمانبەران.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، کەمێک پێش ئێستا، 390 ملیار دینار وەک تەواوکاری موچەی مانگی شه‌ش خراوه‌ته‌سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
لاى خۆیشیه‌وه وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ دوشه‌مممه، بڕى یەک ترلیۆن‌و حەوت ملیار‌و 352 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی شه‌شى فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى موچه‌ى موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌و به‌گوێره‌ى خشته‌كه‌ش، له‌ماوه‌ى ڕۆژانى (سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه) كۆتایی به‌دابه‌شكردنى موچه ده‌هێندرێت.
ئه‌مڕۆ 110 ڕۆژه موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها موچه‌یه‌كیان وه‌رگرتوه.
