شارپرێس:
دواى بڕیاره‌كه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم، سەرچاوەیەک ئاشكرایكردوه، "ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نوسراو بۆ خەرجکردنی موچە ئاراسته‌ى وەزارەتی دارایی عێراق ده‌كات‌و ڕێكاره‌كانى خه‌رجكردنى پاره ده‌ستپێده‌كات".
دوێنێ سێشه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاردرا به‌خه‌رجكردنى موچه‌ى مانگى ته‌مموز (ئه‌یلول ـ مانگى حه‌وت)ى موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌به‌غداوه ئاشكرایكردوه، پێشبینیده‌كرێت سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، موچه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش پارەکە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هه‌رێم لەلقی هەولێری بانكی ناوەندیی.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ڕێکارەکانی ناردنی پارە لەنێوان وەزارەتی دارایی‌و بانکی ناوەندی چەند ڕۆژێکی دەوێت، جگە لەوه‌ش، وەزارەتی دارایی عێراق دوو ڕۆژە دەستی بەدابەشکردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی خۆی کردوە، تاوەکو موچەی چەند وەزارەتێک دابەشنەکات، موچە بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه ناكات".
بڕیاری ناردنی موچەی مانگی حەوت بۆ هه‌رێم لەلایەن حكومه‌تى عێراقه‌وه، دوای 23 ڕۆژ لەناردنی گوژمەی دوەمی پارەی موچەی مانگی شەش بوو، ئه‌و موچه‌یه‌ش كه خه‌ڵكى چاوه‌ڕوانیه‌تى، به‌مه‌رجێك ڕه‌وانه ده‌كرێت ئه‌ویش ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیه.
بۆ ئه‌وه‌ش دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌وان 120 ملیاره‌كه‌یان ئامادەیەو لەڕۆژانی داهاتودا بەکاش بەلقی هەولێری بانكی ناوەندیی دەدرێت.
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئه‌وه‌شى باسكردبوو، خشتەی دابەشکردنی موچەشیان ئامادەكردوه‌و هەمان ڕۆژ پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لەهەژماری من-یش دەنێردرێت، خشتەکە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوەو دابەشکردنی موچە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
