شارپرێس:
ئه‌مڕۆ 27ى 9ى 2025و ته‌نها سێ ڕۆژمان ماوه پێ بنێینه مانگى 10و ساڵى 2025یش ته‌نها سێ مانگ‌و پێنج ڕۆژى ماوه ماڵئاوایى بكات، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم شه‌ش موچه‌یان ماوه له‌م مانگه‌دا وه‌ریبگرن، تائێستا ڕون نییه ئاخۆ ئه‌مساڵ چه‌ند موچه‌ى هه‌رێم ده‌فه‌وتێت‌و ده‌چێته‌سه‌ر خه‌رمانى فه‌وتان‌و پاشه‌كه‌وتى موچه، شاره‌زایانى ئابوریش ده‌ڵێن، "له‌باشترین حاڵه‌ته‌دا، له‌م ماوه كه‌مه‌دا ته‌نها ئه‌گه‌رى هه‌یه بتوانرێت سێ موچه بدرێت".
وه‌كو شرۆڤه‌كارانى دارایی‌و ئابورى باسیده‌كه‌ن، "ئه‌گه‌رچى ئێمه خوازیارین فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هیچ موچه‌یه‌كیان نه‌فه‌وتێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كان، ئەگەر سەرەتای مانگی 10 موچەی مانگی حەوت-یش دابەشبکرێت، ئەوا لەباشترین حاڵەتدا ئەمساڵ تەنها سێ موچەی دیكه دابەشدەکرێت".
هه‌روه‌ك نمونه ده‌هێننه‌وه بۆ دۆخى شه‌ش موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆران‌و ده‌ڵێن، "بۆ نمونە،لە مانگی 10 موچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت، لەمانگی 11 موچەی مانگی هەشت دابەشدەکرێت‌و لەمانگی 12شدا موچەی مانگی نۆ دابەشدەکرێت".
به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌كانى شاره‌زایانى ئابوریى، "کەواتە ئەمساڵ سێ موچە دەفەوتێت، هۆكارى ئه‌وه‌ش هه‌م حكومه‌تى هه‌رێم‌و هه‌میشه به‌غدایه كه دۆخى موچه‌یان گه‌یانده ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا".
بۆچونی شاره‌زایانیش وایه، "نەسازانەکانى هه‌ولێرو به‌غدا بۆ ئەم مەبەستەبوو، قازانی حکومەتی ناوەندى تێدایه به‌پله‌ى یه‌كه‌م، چونكه سێ موچەی موچەخۆران ده‌فه‌وتێت‌و نایدات، ئەگەر بودجەی مانگێکی موچەخۆرانی هەرێم 950 ملیار دیناربێت، ئەوە بۆ سێ مانگەکە دەکات نزیکەی سێ ترلیۆن دینار".
ئه‌وه‌ش باسده‌كه‌ن، "قازانجی حکومەتی هەرێمیش ئەو 120 ملیار دینارەی کە بڕیارە هەموو مانگێک ڕادەستی وەزارەتی دارایی ناوەندی بکات ئەوە بۆ سێ مانگەکە دەکاتە 360 ملیار دینار، له‌م نێوه‌نده‌شدا زەرەرمەندی گەورە تەنها فه‌رمانبه‌ران‌و موچەخۆران ده‌بن‌و سێ موچەى ئه‌مساڵیشیان دەچێته‌سه‌ر موچە بەناو پاشەکەوت‌و فەوتاوەکانی 10 ساڵی ڕابردویان".
به‌گوێره‌ى ئەو ڕێککەوتنەی نێوان حکومەتی هەرێم‌و ناوەند لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم، له‌مڕۆ شەممەوه کۆمپانیاکان لەڕێگه‌ی سۆمۆى عێراقیه‌وه ده‌ستیانكرد بەهەناردەکردنی نەوتى كوردستان بۆ بەندەری جەیهان، وەک یەکێک لەمەرجەکانی حکومەتی ناوەند، حکومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری خستەسەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەند بۆ ناردنی موچەی مانگی حەوت، بڕیاریشه لەم هەفتەیه‌دا حکومەتی ناوەندیش موچەی مانگی حەوت ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.