شاسوار عەبدولواحید پەیامێكی بڵاوكردەوە

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەزینداوە لەپەیامێكدا بەبێ ناوهێنانی هیچ حزب و لایەنێك دەڵێت،" ئەگەر ئێمە هیچ نەبین لاواز بین، وەكو هەندێك حزبی دیكە،  ئەمانهێننە سەر كەناڵەكانیانن و موقابەلەمان ئەكەن".نمونە بە سەرۆكی توركیاو سوریاو ئێران دەهێنێتەوە كە سەرۆكەەكیان زیندانی كراوەو دەڵێت، لەم وڵاتە نەگیرێیت واتە لێت ناترسن.


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەپەیوەندییەكی تەلەفونی تۆماركراودا لەزیندانەوە ڕایگەیاند،" ئەگەر ئێمە هیچ نەبین لاواز بین، وەكو هەندێك حزبی دیكە،  ئەمانهێننە سەر كەناڵەكانیانن و موقابەلەمان ئەكەن".

 دەشڵێت،" ئێران ڕابەرەكەی لەزیندانبوە، سوریا سەرۆكەكەی لەزیندان بوە، توركیا سەرۆكەكەی لەزیندان بوە".

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،"لەم وڵاتانە نەگیرێیت و توشی عەزێت نەبێت، مانای وایە لێت ناترسن، مانای وایە تۆ موهیم نیت".
جەختیش دەكاتەوە،" ئێستا ئێمە ئەزانین چەند موهیمین، ئینجا ئەزانین كە چەندێك لێمان دەترسن".

ئەمە لەكاتێكدایە، بەبڕیاری دادگای سلێمانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  لەسەر سكاڵایەكی پێشووی خۆی بەپێنج مانگ سزا دراوە.