شارپرێس:
نوری مالیكی ڕاستەوخۆ پەیامێك ئاڕاستەی سودانی دەكات و دەڵێت،"سەرۆک وەزیران قەدەغەیە ڕکابەری بکات لەهەڵبژاردنەکاندو جەختیشی كردەوە، كەچوارچێوەی هەماهەنگی بریاڕ دەدا کە کەسی شیاو دیاری بکات.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەچاوپێكەوتنێكی مییدیایدا وتی،"10 کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران دەکەن".
جەختیشی كردەوە، كەچوارچێوەی هەماهەنگی بریاڕ دەدا کە کەسی شیاو دیاری بکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران".
مالکی ئەوەشی دوپاتكردەوە،" ھەر دەستوەردانێکی لایەنە دەرەکییەکان لەهەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران ڕەتدەکەینەوە".
لەبارەی بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگیشەوە، ئاشكرایكرد،" چوارچێوەی هەماهەنگی بەلیستی جیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنەکانەوەو دواتر یەکدەگرێت بۆ یەک کوتلە".
بەبێ ناوهێنان ڕەخنەی توندی لەسودانی گرتو دەڵێت،" 8 هەزار و 600 سوپاسنامە و ڕێزلێنان بەیەکجار کراوە بۆ فەرمانبەران وەک بانگەشەیەکی ھەڵبژاردن کە ئەمەش لە مێژوی حکومەتەکانی عێراقدا شتی وا نەبوە".
مالیکی ئەوەشی دوپاتكردەوە،" سەرۆک وەزیران قەدەغەیە ڕکابەری بکات لەهەڵبژاردنەکاندا، چونکە سەرچاوەکانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بەکار دەھێنێت".
