داوای جێبەجێكردنی یاسایەك لەحكومەتی هەرێم دەكرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی19، داوا دەكەن حكومەتی داهاتوی هەرێمی كوردستان ڕێنمایی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی مادەی (25) لەیاسای ژمارە(11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، دەربكات و دەڵێن،" پێویستە رێز لەم مافە بنەڕەتییە بگرێت كە پەیوەستە بەئازادی ڕادەربڕینەوە".


سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19 بڵاویانکردەوە، داوا دەكەن حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان بپێی مادەی 25 لە یاسای ژمارە 11ـی ساڵی 2013لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات، رێز لەم مافە بنەڕەتییە بگرێت كە پەیوەستە بە ئازادی رادەربڕینەوە.

جەختیشیان کردەوە، بەهۆی شاردنەوەی زانیاری هەستیار و گرنگ لەهاوڵاتیان و میدیاكاران لەتێوەگلانی بەرپرسانی حكومی و حزبی لە دەستدرێژی بۆ سەر سامان و موڵكی گشتی، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لەئاشكراكردنی دۆسیە زۆرو زەوەندەكانی گەندەڵكاران.

دواش لەمیدیاكاران و دامەزراوەكانیان دەکەن، مامەڵەیەکی پیشەیی و راستگۆیانە لەگەڵ هەواڵدا بکەن، چونکە گرنگیان كەمتر نیین لە پێدانی زانیارییەكان، دەبێت راستگۆ بن لە گواستنەوەی زانیاری بۆ هاوڵاتیان، دوربن لە یاریكردن بە زانیاری و نەكەونە داوی هەواڵی درۆ و چەواشەكار. رێز لە هاوڵاتیان و پیشەكەیان، رێز بەها بەرزەكانی رەوشتی پیشەیی بگرن. 


بەپەلە