شارپرێس:
ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕێبەری سەلامەتی ڕاگەیەندراو وتی، ئەم ڕێبەرە بەشێكە لەڕوانگەی كابینەكەی.
لەمیانەی مەراسیمێكدا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، پڕۆژەی ڕێبەری سەلامەتی ڕاگەیەندراو لەوتارێکدا وتى، "رێبەری سەلامەتی بەشێکە لەڕوانگەی کابینەی نۆیەم بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەسایەی شەونخونی و ماندبونی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆو هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی تر؛ ئاسایش و سەقامگیری لەهەرێمی کوردستان پارێزراوە و لەبواری بەرەنگاربونەوەی هەموو جۆرەکانی تاوان و لەپێناو پاراستنی هاوڵاتییان".
مەسرور بارزانی وتیشی، "ئێمە باشترین تەکنەلۆژیامان خستوەتە خزمەت و بەردەستی پۆلیسی کوردستان بۆ ئەوەی زۆر ئاسانترو خێراتر بتوانن بەدوای تاوانباراندا بگەڕێن و ڕوبەڕوی یاسایان بکەنەوە".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی کردو ئاماژەی بەوەدا، "کامێراکانی تیژڕەویی ڕووداوەکانی هاتوچۆی لە %50 کەمکردوەتەوە".
وتیشی، "گرنگە هاوڵاتیان هاوکاری حکومەت بن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان".
هاوكات، سامی جەلال ڕاوێژکاری یاسایی لەوەزارەتی ناوخۆی ههرێم ئاشكرایكرد، ڕێبەری سەلامەتی، ڕێبەرێکی هونەرییەو نزیکەی چوارساڵو نیوە لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ خەریکی ئامادەکردنین، ئامانج لێی مسۆگەرکردنی ژیانی هاونیشتمانیانە بهگوێرهی ستانداردە جیهانییەکان.
ڕاشیگەیاند،" هەڵمەتێکی فراوان بۆ ئاشناکردنی هاوڵاتیان بەڕێبەرەکە دەستپێدەکەین". دەشلێت،" ئێمە ستانداردێکی یەکگرتومان داناوەو پێشبینیدەکەین خۆپارێزیی بچێتە ئاستیکی بەرزەوە، بۆیە دەبێت هەموو شوینەکان پابەندی ئەم ڕێبەرەبن، چونکە ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کەمدەکاتەوە".