لەم مانگەوە لێبڕینی 3% لەموچەدا جێبەجێدەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرپەرشتیاری بایۆمەتری لەسلێمانی ئاشكرایكردوە، لێبڕینی لەسەدا 3 لەموچەی موچەخۆران هەرێم لەم مانگەوە جێبەجێدەكرێت.


یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی، راگەیاند: "لێبڕینی 3%ی موچەی فەرمانبەران لەمانگی تەموزەوە جێبەجێ دەکرێت، بەشێک لەفەرمانگەکانیش لێبڕینەکەیان دەکەوێتە مانگی ئاب." 

باسی لەوەشکرد، کە لێبڕینەکە لەخانەنشینان راستەوخۆ لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمموزدا دەبڕدرێت.

ئەم لێبڕینە بۆ گێڕانەوەی جیاوازیی بەشداریی خانەنشینییە بۆ ماوەی 10 ساڵی رابردوو (لەسەرەتای 2014 تاوەکو ناوەڕاستی 2024). 

ئەم لێبڕینە بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوی عێراق (ژمارە 9ی ساڵی 2014). بەپێی یاساکە، دەبوو 10%ی بەشداریی خانەنشینی لەفەرمانبەران وەربگیرێت، بەڵام لەهەرێم 7% وەرگیراوە. ئێستا ئەو 3% جیاوازییە وەک قەرز لەسەر موچەخۆران تۆمار کراوە.