لەچین ڕۆبۆتێک لەبواری "پڕۆگرامی لێکۆڵینەوەی سینەمایی" دکتۆرا دەخوێنێت

هەمەڕەنگ

08/08/2025‌ 1335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهەنگاوێکی بێ پێشینە لەجیهاندا، چین لەکۆنفرانسی جیهانیی زیرەکی دەستکرد کە لەمدواییانەدا لەشانگهای بەڕێوەچوو، یەکەم ڕۆبۆتی زیرەکی بەناوی "شیویبا 01" (Xueba 01)  خستەڕوو کە بەفەرمی وەک خوێندکاری دکتۆرا لەپرۆگرامی لێکۆڵینەوەی سینەمایی‌و درامی لەزانکۆی شانگهای بۆ وەشانی 2025 تۆمارکرا.


ئەم ڕۆبۆتەی ناوی "شیویبا 01"، کە ناوی لەزمانی چینیی گشتیدا بەواتای "خوێندکاری نایاب" دێت، یەکەم ڕۆبۆتی زیرەک دەبێت کە لەم ئاستەدا لەخوێندنێکی ئەکادیمیدا وەرگیرا و یەکەم ڕۆبۆت دەبێت کە خوێندنەکەی بۆ ماوەی چوارساڵ شانبەشانی خوێندکارانی "مرۆڤ" بەردەوامبێت.

به‌گوێره‌ى ڕۆژنامەی "گلۆباڵ تایمز"، ڕۆبۆتەکە درێژییەکەی نزیکەی 1.75 مەترەو کێشی نزیکەی 30 کیلۆگرامە، پێشتر پلەی سێیەمی لەیەکەم نیوە ماراسۆنی ڕۆبۆتە نیمچە مرۆییەکان لەجیهاندا بەدەستهێناوە، کە لەچین بەڕێوەچوو.

هەروەک، ڕۆبۆتەکە شێوەیەکی مرۆڤانەی هەیەو پێستێکی سیلیکۆنی هەیە کە ڕێگەی پێدەدات دەربڕینی ڕوخساری ورد پیشانبدات، جگەلەوەی چاویلکەو کراس‌و پانتۆڵی لەبەردایە، بەزمانی چینیی مانداریینی قسە دەکات، هەروەک دەتوانێت بەشێوەیەکی جەستەیی لەگەڵ مرۆڤەکان کارلێک بکات.

ڕۆبۆتەکە لەبوارە جیاوازەکاندا ڕاهێنانی پێدەکرێت، لەوانە نواندنی شانۆیی، نوسینی دەق، دیزاینی دیکۆرو کۆنترۆڵی جوڵەو بەرهەمهێنانی زمان.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی