هاکان فیدان: هەسەدە لەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ دیمەشق جدی نییە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 162 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پڕۆسەی یەکگرتن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداردا جدی نین.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا  وتی، گەریلاکانی پەکەکە لە تورکیا، عێراق، ئێران و ئەوروپا کە پەیوەندییان بە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگەوە کردووە لە شەڕی دژی داعش، سوریایان بەجێنەهێشتووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بە پێچەوانەوە دەبینین کە هەموو ڕێڕەوەکان، چ لە دیمەشق یان ئەنقەرە، لە دۆخێکی پێشبینیکراودا بەرەوپێش دەچن".

فیدان دەشڵێت، هێزەکانی هەسەدە و یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا.
ئ.ه