شارپرێس:
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌شارى سلێمانى دادگایی بكرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌ك ئه‌و پرۆسه‌یه دواخراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، دادگایی‌کردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بۆ هەشت ڕۆژی دیکە دواخراوه‌و تاوەکو 24ی ئەم مانگەش شاسوار عه‌بدولواحید ڕادەگیرێت‌و بەکەفالەتیش ئازادناکرێت.
شەوی ڕابردوو، شاسوار عەبدولواحید لەماڵەکەی خۆی لەگوندی ئەڵمانیی شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمارکرابون، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا، به‌گوێره‌ى نوسراوێکی دادگا، شاسوار عەبدولواحید بەمادەى 431 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە کە لەسەر سکاڵای ئەندامێکی پێشوی پەرلەمانی کورستان بەتۆمەتی هەڕەشەو ناوزڕاندن بوە.
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ببرێته به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ 21ى ئه‌م مانگه واته هه‌شت ڕۆژى دیكه دواخراوه‌و لەوكاته‌شه‌وه دادوەر بڕیار دەدات، ئازادبکرێت یاخود ماوەی زیندانیکردنەکەی دیاریدەکات.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ر شه‌وى ڕابردوو، شارپرێس ناوه‌ڕۆكى دوو نامه‌ى دادگای سلێمانی ئاشكراكرد كه باس له‌وه‌ده‌كات، شاسوا عەبدولواحید بەکەفالەتیش ئازادناکرێت.
