زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه‌

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 8614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی‌و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی دەڵێت، سەروی 20 هەزار فۆڕم، کە فەرمانبەر، پێشمەرگەو خانەنشینان لەخۆدەگرێت، ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو ڕەزامەندییان دەگەڕێتەوە.


یەکەکانی 70و 80 دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، زێرەڤانی، بەرگریی‌و فریاکەوتنیش لەچوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدان، حکومەتی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی مەدەنی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات‌و سودمەند دەبن لەوەرگرتنی زەوی.

سەربەست مەولود سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی‌و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هەرێم ڕاگەیاند، "زیاتر لە 45 هەزار پێشمەرگەی یەکەکانی 70و 80 زەوی وەردەگرن، 12 هەزار فۆڕمی دیکە پەسەندکراون‌و دەگەڕێنرێنەوە شارەوانییەکان".

بەوتەی سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی‌و ڕێکخستنی فۆرمی دابەشکردنی زەوی، سەروی 20 هەزار فۆڕمی دیکە، کە فەرمانبەر، پێشمەرگەو خانەنشینان لەخۆدەگرێت ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو ڕەزامەندییان دەگەڕێتەوە.