شارپرێس:
به‌هۆى ڕوداوێكى هاتوچۆوه، دوو كوڕى ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"به‌ڕێگه‌وه بون به‌ره‌و كه‌ربه‌لا به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن لەمەراسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن".
دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە لەسەر ڕێگەی (عەفك – دیوانییە) ڕوداوێكى قورسى هاتوچۆ ڕویدا، لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت‌و پاسێكى گواستنەوەی گشتیی لەسەر ڕێگەی عەفك – دیوانییە، به‌هۆیه‌وه پێنج كەس گیانیان لەدەستداو 17ی دیكەش برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌و ڕوداوه وتویه‌تى، "له‌ناو ئەوكەسانەی گیانیان لەدەستداوە، دوو كوڕی كەریم محەمەداوی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی په‌رله‌مانى عێراق هەن بەناوەكانی (عەبدوڵڵاو عیزەدین)".
وتوشیه‌تى، "دوو كوڕەكەی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی په‌رله‌مانى عێراق لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا بونە لەجۆری تاهۆ كە بەڕێگەوەبون بۆ پارێزگای كەربەلا بەمەبەستی بەشداریكردن لەمەراسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسى له‌وه‌شكردوه، "له‌و ڕوداوه‌دا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە ڕوبەڕوو خۆیان بەیەكدا كێشاوەو بەهۆیەوە 22 قوربانی كەوتوه‌تەوە".
دوای ڕوداوەكە تەرمی ئەو پێنج كەسەی گیانیان لەدەستداوە ڕەوانەی پزیشكی دادی كراون، 17 بریندارەكەش بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.