لە ٢٤ کاتژمێردا لەغەززە ١٢٣ فەلەستینی کوژراون

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 91 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 ڕۆژی چوارشەممە  وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٣ فەلەستینی کوژراون لەسنورەکە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٣ فەلەستینی کوژراون لەسنورەکە. ئەمەش زۆرترین ژمارەی کوژراوانە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە کاتێکدا شەڕی نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە و گیانلەدەستدانی هەزاران کەسی لێ کەوتوەتەوە. 

لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بیرۆکەیەکیان هەیە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پشتگیری لێدەکرێت، ئەویش ئەوەیە فەلەستینییەکان دەتوانن غەززە بەجێبهێڵن ئەمەش دوای نزیکەی دوو ساڵ لە دەستپێکردنی شەڕەکە.
ئ.ه