شارپرێس:
بهیانى ئهمڕۆ شاندێکی باڵای سوریا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنكەرەی پایتەختی تورکیا بەئامانجی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا)، شاندەکە پێکهاتوە لەئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە، مهرههف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگرییو حسێن سەلام بەرپرسی دەزگاى هەواڵگریى حکومەتى سوریا.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوه، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە13ى ئابی 2025 سەردانی تورکیا دەکات، بەبێئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.
بەگوێرەی ئاکسیۆس، بڕیاربوو شەیبانی ڕۆژی چوارشەممە بەئامادەبونی تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی سەردانی پاریس بکات، بەڵام کۆبونەوەکە دواخراوە.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پێنجشەممەی ڕابردوو سەردانی دیمەشقی کردو لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریاو ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوەوە.
لەدوای کەوتنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، هاکان فیدان زیاتر لەشەش جار بەئاشکراو بەنهێنی سەردانی سوریای کردوەو لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا کۆبوەتەوە.
ئەوە جگە لەو سەردانانەی شەرعو حکومەتەکەی بۆ تورکیا ئەنجامیانداوە، ئامانجی گشتیی ئەو سەردانانەش یەک خاڵی سەرەکییە؛ لێدان لەکوردو هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده).
دوابەدوای سەردانەکە، فیدان لهئێكسى خۆى نوسیویهتى، "دانوستانەکان بەتایبەتی باس لەپرسە ئەمنییەکان کراوە، لەوانە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە ناوخۆییو دەرەکییەکان بۆ سەر سەروەری سوریاو یەکێتیی سیاسی".
ناوبراو پشتیوانیی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی دیمەشق بۆ بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دوپاتکردەوە.
ئاماژهی بهئامادهیى ئهنكهره کرد بۆ پێشکهشکردنی هاوکاری بهحکومهتی سوریا لهبهڕێوهبردنو ئاسایشی ئهو کهمپانهی که دهکهوێته باکوری ڕۆژههڵاتی وڵاتهکه، بهمشێوهیه بهشداریدهکات لهبهرزکردنهوهی سهقامگیریی لهو ناوچانه.
