شارپرێس:
تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، "حكومەتی سوریا بەڵێنی داوە هەموو هۆكارەكان بەكاربهێنێت بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندوتیژییەكانی سوەیدا".
هەروەها نوێنەری ئەمریكا ئەو گفتوگۆیانەی لە كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی عەماندا ئەنجامدراون بە بەرهەمدار وەسف كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەتی سوریا بەڵێنی داوە هەموو هۆكارەكان بەكاربهێنێت بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی دڕندەییەكانی سوەیدا و دڵنیابوون لەوەی هیچ كەسێك لە دادپەروەری دەرباز نەبێت لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر هاووڵاتیان ئەنجامدراوە".
جەختیشی لەوە كردەوە كە "بەدەستهێنانی دادپەروەری زۆر گرنگە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەكی هەمیشەیی لە سوریا".
وتیشی "سوریا بە تەواوی هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە، لەنێویاندا توندوتیژییە ترسناكەكانی نەخۆشخانەی سوەیدا".
ئ.ه