شارپرێس:
كایا كاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا، ڕایگەیاند: شەڕی غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسیدارتر دەبێت.
كایا كاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا،لە بەیاننامەیەكدا كە لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردەوە، رایگەیاند، شەڕی غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسیدارتر دەبێت و شەڕ چارەسەر نییە.
دەشڵێت، ئەگەر رێگای سەربازی چارەسەربوایە، ئەوا شەڕەكە لە ئێستاوە كۆتایی دەهات.
ئ.ه