قه‌یرانێكى قورس ڕوو له‌ئێران ده‌كات.. نامه‌یه‌كى نهێنى ئیتڵاعات ئاشكراده‌كرێت

جیهان

12/08/2025‌ 7349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی ئێران ئینتەرناشناڵ نامەیەکی نهێنی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دەستکەوتوە کە ئاراستەی وەزارەتەکان‌و کۆمپانیا گەورەکان کراوە، تیایدا هۆشداریدەدات لەدەرئەنجامەکانی گەڕانەوەی سزا قورسەکانی وەک ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی ئێران‌و ڕودانی قەیرانی گەورەی ئابوریی‌و ئەمنیی.


لەنامەكەدا وەزارەتی ئیتڵاعات وێڕای ئاماژەدان بەجموجوڵەکانی ئەمدواییەی ئەمریکاو سێ وڵاتی ئەوروپی، داوای لەدامەزراوە ئابورییە هەستیارەکان کردوە کە بەتەواوی ئامادەکاریی بۆ سیناریۆی کاراکردنی ئەم میکانیزمە بکەن.

بەریتانیا، فەرەنساو ئەڵمانیا، سێ وڵاتی ئەوروپی کە ئەندامی ڕێکخراوی JCPOAن، ڕایانگەیاند، ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئەرکەکانی خۆی به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێنەکات، ئامادەی چالاککردنی ئۆتۆماتیکی میکانیزمی گەرانەوەی سزاکانن بۆسەر سەر تاران.