لەگەڵ ئەوەی چا خواردنەوەیەکی تەندرووست و بەسوودە، بەڵام هەندێک هەڵەی باو هەیە کە دەتوانن زیانی تەندرووستیی لێبکەوێتەوە، پسپۆڕانیش
ئاماژە بە پێنج هەڵەی سەرەکیی دەکەن کە پێویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین بۆئەوەی
لەژەهراوی بوونی پارێزراو بین، ئەوانیش:
زۆر تۆخ کردنی چا: چای زۆر تۆخ کافایینی زۆری تێدایە، کە دەبێتە هۆی چالاکبوونی زیادەی کۆئەندامی
دەمار و تانینەکانیشی دەبنە هۆی تێکچوونی گەدە و قەبزبوون. هەروەک میزپێکەرێکی بەهێزە،
بۆیە باشترە زۆر نەخورێتەوە.
چای کۆن بوو: چای کۆن زۆربەی سوودە تەندروستییەکانی لەدەست دەدات و زەمینە خۆش دەکات بۆ
گەشەی میکرۆبی زیانبەخش، باشترە هەمیشە چای تازە ئامادە بکرێت.
خواردنەوەی چای زۆر گەرم: خواردنەوەی چای زۆر گەرم دەبێتە هۆی هەوکردنی ناوپۆشی قوڕگ و سورێنچک و گەدە،
کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی و شێرپەنجە زیاد دەکات.
چا خواردنەوە لەسەر گەدەی خاڵی: خواردنەوەی چای بە گەدەی خاڵی دەتوانێت حەزی خواردن کەم بکاتەوە و ژەمە بەیانیان
فەرامۆش بکرێت، کە زیانبەخشە، بۆیە باشترە
نیو کاتژمێر دوای نان خواردن بێت.
چا
خواردنەوە راستوخۆ دوای نانخواردن: هەندێک پێکهاتەی چا رێگری لە مژینی پرۆتین، ئاسن
و ماددە خۆراکییە گرنگەکان دەکەن، بۆیە، پێویستە نیو کاتژمێر دوای ژەمەکان چا بخورێتەوە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی