شاندێکی هەرێم بۆ موچە لەبەغدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو کێشە چارەسەر بکرێن

کوردستان

12/08/2025‌ 17202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، لەئێستادا شاندێک بۆ پرسی موچە لە بەغدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو کێشە چارەسەر بکرێن و دواتر بڕیار لە ناردنی موچەی مانگی شەش بدرێت.


میدیای پارتی لەبڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" شاندەکەی هەرێم لەبەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ لەبارەی پرسی موچە دەکەن، شاندەکەش تەکنیکی و هی وەزارەتی دارایی و ئابوری نییە، بەڵکو شاندی حکومەتی کوردستانە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نزیکبوەتەوە لە چارەسەر، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو  کێشەی نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی عێراق چارەسەر بکرێن، کە بریتین لە ناکۆکی لەبارەی 16 دۆلارەکەی تێچوی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت، لەگەڵ قەرزی کۆمپانیاکان کە بڕەکەی یەک ملیار دۆلارە، شایستەی دارایی کۆمپانیاکانە و تاوەکو ئێستا بۆیان خەرج نەکراوە ".

محەمەد سەردار