شارپرێس:
سزای سێدارەی پێنج بەندكراو بە ناوەكانی یاسر سەوگەند، زاكر ئارامش، ئەحمەدڕەزا توركاشوەند جەواد یووسفی و ئومێد عەزیزیان لە بەندیخانەكانی خوڕەماوا، ئیسفەهان، ئەراك و مەشهەد جێبەجێ كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندكراوێكی لوڕ بە ناوی یاسر سەوگەند كە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر كرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا جێبەجێ كرا. ئەم بەندكراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزاكەی بۆ ژووری تاكەكەسی گواسترابووەوە.
هاوكات سزای سێدارەی بەندكراوێكی بەلووچ بە ناوی زاكر ئارامش، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵكی گوندی “دورەك كەریماوا”ی شاری سەرباز سەر بە سیستان و بەلووچستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ كرا. ئەم بەندكراوە چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
لە لایەكی دیكەوە سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی ئەحمەدڕەزا توركاشوەند كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر كرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراك جێبەجێ كرا.
هەروەها سزای سێدارەی دوو بەندكراو بە ناوەكانی جەواد یووسفی، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵكی كاشمەر و ئومێد عەزیزیان لە بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەد (وەكێڵاوا) جێبەجێ كرا.
ئ.ه
