ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێی سوریاوە ئاشکرادەکرێت

عیراق

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایەکی بواری نەوت ئاشکرایکرد، کاراکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک – بانیاس جگە لەوەی پڕۆژەیەکی ئابورییە، بەڵام زیاتر پرسێکی سیاسییە و کۆمەڵیک ئاستەنگی قورسی لەبەردەمدایە.


بەهجەت ئەحمەد، شارەزای بواری نەوت بە ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"ی ڕاگەیاندوە،" لەڕوی هونەرییەوە ئاستەنگییەکی زۆر لەبەردەم کاراکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک – بانیاس هەیە، چونکە ئەو هێڵە لە ساڵی ١٩٨٢وەو پەکخراوە و کاری پێناکرێت، چاککردنەوەشی تێچویەکی زۆری دەوێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، یەکێک لە ئاستەنگییەکانی دیکە لایەنی ئەمنییە، بەتایبەت لە دیوی سوریا کە لەئێستادا ئەو وڵاتە لەئاڵۆزیدایە و پاراستنی ئەو بۆرییە نەوتییە کارێکی قورسە ".

ئەو شارەزای نەوتییە باسی لەوەشکرد،" گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم ئەو پڕۆژەیە تورکیایە، چونکە ئەو وڵاتە دەیەوێت تەنها خۆی کۆنتڕۆڵی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ ئەوروپا بکات ".

محەمەد سەردار