شارپرێس:
دوێنێ دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی لە نێوان قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کرد، ئەمەش کاردانەوەی ئەمریکای لێکەوتەوە.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێمە دژایەتی هەر پرۆژەیەک دەکەین کە ناکۆکی لەگەڵ ئامانجەکانی هاوکاری و هاوبەشی ئەمنی دوولایەنەمان هەبێت و پێچەوانەی هەوڵەکانی بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێستای عێراق بێت".
بروس جەختی لەوە کردەوە "ئێمە پشتگیری لە سەروەری ڕاستەقینەی عێراق دەکەین نەک یاسایەک کە عێراق بگۆڕێت بۆ دەوڵەتێکی ملکەچی ئێران".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ڕوون بووەتەوە کە داهاتووی وڵاتان دەبێت لە دەستی گەلەکەیاندا بێت. ئێمە لێرەدا پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە، بەڵام ئەم ڕێگایە تایبەتە پێچەوانەی ئەوەیە کە ئێمە ئاواتەخوازین."
ئ.ه