شارپرێس:
شارپرێس زانیاریى وردى له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى دوو نوسراوى فه‌رمى دادوه‌ریه‌وه ده‌ستكه‌وتوه، كه هه‌ردوكیان داواده‌كه‌ن، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستگیربكرێت.
به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى دوو نوسراوى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى كه واژۆى دادوه‌ر كه‌مال ڕه‌زا-یان له‌سه‌ره، داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ (پۆلیس) ده‌كات، هه‌رچى زوه سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستگیربكرێت.
به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى هه‌ردوو نوسراوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانی، هۆكارى بڕیارى ده‌ستگیركردنى شاسوار عه‌بدولواحید، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بابەتێکی یاسایی.
هه‌ردوو نوسراوه‌كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى‌و سه‌رجه‌م یه‌كه‌و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ (پۆلیس) كراوه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه، "له‌هه‌ر كوێیه‌ك تۆمه‌تبارى داواكراو بینرا، یان هه‌ر لایه‌نێكى فه‌رمى كه ئه‌م فه‌رمانه‌ى پێده‌گات، ڕێگه‌پێدراون‌و له‌سه‌ریانه ئه‌م تۆمه‌تباره‌ى له‌خواره‌وه زانیاریى له‌باره‌وه دراوه بیگرن‌و بیده‌ن به‌دادگاكه‌مان".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "چونكه له‌بنكه‌ى پۆلیسى (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هه‌رێم) سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركراوه، تۆمه‌تبار شاسوار عه‌بدولواحید به‌گوێره‌ى ماده‌ى 431ى لە یاسای ژمارەی 111ی سزادانی عێراقی داواكراوه".
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ى هه‌ردوو نوسراوه‌كه، دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى سلێمانى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "سزادانى تۆمه‌تبار شاسوار عه‌بدولواحید به‌سزاى به‌ندكردن بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ‌و دانانى بڕى 60 هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری دۆسیەکە خه‌رجده‌كرێت له‌خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت پاش وه‌رگرتنى پله‌ى كۆتایى بڕیاره‌كه".
بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس، پێش دەستگیرکردنی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا نێردە و کونسوڵخانە و ناوەندە دیپلۆماسییەکانیان لە وردەکاری کەیسەکە و ئەگەری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی پلانەکە لەشەودا گومانی دروستکردووە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، نەوەی نوێ ڕایگه‌یاندوه، شاسوار عەبدولواحید، بەهۆی کار‌و چالاکییەکانی پەیوەندیدار بەخۆپیشاندانەوە دەستگیرکراوەو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌دادگاوه نییه.