فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید هاتەدەنگ

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 629 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لەشاری سلێمانی ئیدانە دەکات و دەڵێت،" پاراستنی گیانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەئەستۆی بافڵ تاڵەبانی وقوباد تاڵەبانیدایە ".


فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێک بۆ ڕای گشتی کوردستان وکونسوڵ ونێردەی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت،" ئەمشەو کاتژمێر ١٠ هێزێکی یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی (شاسوار عەبدولواحید)سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان ڕفاندوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ڕفاندنی کاک شاسوار دوای ئەوە دێت کەلەچەند ڕۆژیڕابردوو ڕایگەیاند کەئەگەر لەم هەفتەیە کێشەی موچە چارەسەر نەکرێت وحکومەتی کاربەڕێکەر ڕێکەوتنەکەی جێبەجێ نەکات ئەوا لەهەفتەی داهاتوو بەکرداری نەوەی نوێ هەڵوێستی گرنگی دەبێت ".

فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد،" ئەو ڕەفتارەی سەرانی یەکێتی ئیدانەو شەرمازار دەکەین و بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کەپاراستنی گیانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەئەستۆی بافڵ تاڵەبانی وقوباد تاڵەبانیدایە ".
نەوەی نوێ داوا لە کونسوڵ ونێردە نێودەوڵەتیەکان دەکات هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەبن لەئاست ئەو ڕەفتارە نایاساییەو مافیا ئاسایەی سەرانی یەکێتی.