کارمەندێکی پۆلیس بەهۆی رێگریکردن لەهەڵکردنی ئاڵای ئێران دەستگیردەکرێت

عیراق

14/08/2025‌ 1113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کارمەندێکی پۆلیسی کەربەلا بەهۆی ئەوەی رێگەی بەزیارەتکارێکی ئێرانی نەداوە ئاڵای وڵاتەکەی هەڵبکات، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی شارەکەوە دەستگیرکراوە.


بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، کارمەندەکەی پۆلیسی کەربەلا بەفەرمانی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دوو گەنجی کورد لەکەرکوک، لەکاتی ئەنجامدانی نمایشی "درێفت" ئاڵای ئەمریکایان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانا، لەئەنجامدا لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە دەستگیرکران.

محەمەد سەردار