شارپرێس:
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ڕوسیا دوو شارۆچکەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵ کردووە.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، کۆی ئەو شارۆچکانەی لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەستیان بەسەردا گرتووە، گەیشتووەتە سێ شارۆچکە.
ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی شارۆچکەی کۆلۆدیژ لە دۆنێتسک و شارۆچکەی ڤۆرۆنۆی سەر بە ئۆبلاستی دنیپرۆپترۆڤسکیان کۆنترۆڵ کردووە.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی کردەوەی چالاک و یەکلاکەرەوەی یەکەکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا، شارۆچکەی ڤۆرۆنۆی ئۆبلاستی دنیپرۆپترۆڤسک کۆنترۆڵ کرا.