شارپرێس:
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌كانى دروستبونى شه‌ڕى كورد‌و عه‌ره‌ب له‌سوریا هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نابێ ناکۆکیی نێوان لایەنەکان ئه‌و مه‌ترسیه‌ى لێبكه‌وێته‌وه".
بارزانی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مەحمود ئەلموسەڵەت كەسایەتیی سیاسیی سوریا ڕایگه‌یاند، "نابێا ناکۆکیی نێوان لایەنەکان، ببێتە هۆی شەڕی نێوان کورد‌و عەرەب".
باره‌گاى بارزانى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نوسیویه‌تى، "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی‌و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاڵوگۆڕكراوه".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، بارزانی جەختیكردوه‌ته‌وه، "پێویستە هانی لایەنە سیاسیەكانی سوریا‌و حكومەتی دیمه‌شقیش بدرێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پشت بەشێوازی دیالۆگ‌و یەكتر قبوڵكردن ببەستن‌و گرفت‌و ئاڵنگارییەكان تێپەڕێنن".