شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیسل له‌باره‌ى كورده‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "كورد قاره‌مانه"، ده‌شڵێت:"كورد له‌به‌رامبه‌ر جیهانێكى كه‌مته‌رخه‌م‌و نامۆدا شه‌ڕده‌كات، جیهانیش پێویسته گرنگى به‌خۆشگوزه‌رانى‌و داهاتویان بدات".
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل لەکاتی سەردانێکیدا بۆ کۆمپانیای شەڕکەری هاریدی (ئابێنت) لەپاسەوانی سنور، په‌یامێكى پێشكه‌شكردن كه زۆرینه‌ى باسى گه‌لى كوردى كرد.
ناتانیاهۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "کوردە قارەمانەکان لەهەلومەرجی خۆ بەکه‌مزانین‌و بێبەشیدا لەبەرامبەر جیهانێکی کەمتەرخەم‌و نامۆدا شەڕدەکەن، به‌ڵام من کەمتەرخەم نابم‌و دڵنیام ئێوه‌ش وه‌ك من ده‌بن بۆ كورده‌كان".
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كورته باسێكى غاندى سیاسەتمه‌دارو ڕێبەری ڕۆحی ھیندیه‌كانى كرد، ئه‌و وتى:"به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه مێژوییه‌كان، غاندى كاتى خۆى سه‌ردانێكى عێراقى كردوه‌و چوه‌ته ئێرانیش، له‌عێراق كورده‌كانى بینیوه‌و كاریگه‌رییه‌كى قوڵى له‌سه‌ر به‌جێهێشتوه‌و غاندى سه‌رسام بوه به‌وه‌ى كه كورد گه‌لێكى جه‌نگاوه‌رو ئازابون".
به‌وته‌ى ناتانیاهۆ، "غاندى ڕوبه‌ڕوبوى ئه‌و ڕاستیه بوه‌وه كه كورده‌كانى عێراق، ده‌ربڕینێكى زۆر‌و خۆشه‌ویستیه‌كى گه‌رمیان بۆ ئیسرائیل هه‌بوه كه تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه".
وتیشى:"چه‌ند ساڵێك دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كوردستانى عێراقیش‌و كاتێك وڵاتانى داگیركه‌ر خاكى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانییان دابه‌شكرد، ئه‌م گه‌له‌و مافى ژیانى نه‌ته‌وه‌ییان پشتگوێخست، به‌ڵام تێكۆشانى گه‌لى كورد بۆ ئازادى به‌رده‌وام بوه‌و له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى تر ده‌گوازرێته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل زیاتر باسى كوردى كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "كورده قاره‌مانه‌كان له‌هه‌لومه‌رجى خۆ به‌كه‌م زانین‌و بێبه‌شیدا، له‌به‌رامبه‌ر جیهانێكى كه‌مته‌رخه‌م‌و نامۆدا، ئێستا شه‌ڕده‌كه‌ن".
به‌و هێزه‌ى كه له‌گه‌ڵیان كۆبوه‌وه وتى:"من كه‌مته‌رخه‌م نیم‌و دڵنیام، ئێوه‌ش كه‌مته‌رخه‌م نابن، به‌س بزانن، كورد پێگه‌یشتویى نه‌ته‌وه‌یى‌و میانڕه‌وى نێوده‌وڵه‌تى نیشانده‌دات، بۆیه ئێمه هاوسۆزییه‌كى زۆرمان بۆ ئاره‌زوه‌كانیان هه‌یه‌و جیهانیش پێویسته گرنگى به‌خۆشگوزه‌رانى‌و داهاتویان بدات".
ئه‌وه‌شى باسكرد، "غاندى باوه‌ڕى به‌ئیسرائیل هه‌بوو، وه‌ك ڕوناكیه‌كى ڕاسته‌قینه بۆ نه‌ته‌وه‌كان سه‌یرى ده‌كرد، كاتێكیش گه‌یشته ناوچه‌یه‌كى كوردى له‌عێراق، هه‌ر له‌وێ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سوپاى ئیسرائیلى دامه‌زراند، ڕه‌نگه ئه‌مه زۆر باسنه‌كرابێت".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا ناتانیاهۆ جه‌ختیكرده‌وه، "كورد گه‌لێكى تێكۆشه‌ره، پابه‌ندبون‌و میانڕه‌وى سیاسیى سه‌لماندوه‌و شایسته‌ى سه‌ربه‌خۆیى سیاسیین، ئێمه‌ش ناوه‌نده‌كانمان هاوكارییان واڵا ده‌كه‌ین‌و ده‌بێت بتوانین شه‌پۆلى تیرۆر‌و ده‌مارگیریى بوه‌ستێنین كه دژیان به‌رده‌وامه".
