ئیسرائیل هەوڵی ڕاگواستنی خەڵکی غەززە بۆ سودانی باشور دەدات

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، سودانی باشور و ئیسرائیل تاوتوێی ڕێککەوتنێک دەکەن بۆ گواستنەوەی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززەوە بۆ ئەو وڵاتە، پلانێک کە سەرکردەکانی فەلەستین بە خێرایی بە شتێکی قبوڵنەکراویان زانی.

ئەو سەرچاوانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، ئاماژەیان بەوەکردووە، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، بەڵام گفتوگۆکانی نێوان سودانی باشور و ئیسرائیل بەردەوامە.

پلانەکە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، دانیشتوانی کەرتی غەززە دەگوازرێنەوە بۆ باشوری سودان، وڵاتێک کە ساڵانێکە بەهۆی توندوتیژی سیاسییەوە دەناڵێنێت.