کشانەوەی هێزی ئەمریکا لەبنکەی عەین ئەسەد ڕەتدەکرێتەوە

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار ڕایگەیاند "هێزەکانی ئەمریکا هێشتا بە هێزێکی تەواوەوە لەناو بنکەی عەین ئەسەد ئامادەن و تا ئێستاش هیچ کشانەوەیەک تۆمار نەکراوە".

سەرچاوەکە بەئاژانسی بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە، "ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ڕوویدا، ئاڵوگۆڕی بەشێک بوو لە هێزەکان وەک بەشێک لە ڕێکارە ئاساییەکان و هیچ کاریگەرییەکی سیاسی نابێت".

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە کاروباری ئاسایی و مەشق و ڕاهێنانەکانیان لەناو بنکەکەدا، هیچ گۆڕانکارییەک لە قەبارەی بڵاوەپێکردن یان ئەرکەکانیاندا نییە، ئەمەش وایکردووە هەر باسێک لە کشانەوەیەکی نزیک نادروست بێت".