شارپرێس:
خەمیس خەنجەر سەرکردەی دیاری سوننە لەهەڵبژاردن دورخرایەوە بەتۆمەتی پەیوەندی بەحزبی بەعسەوە.
بەگوێرەی نوسراوێکی لیژنەی لێپرسینەوەو دادپەروەری بەژمارە 5904/ 7679 خەمیس خەنجەر سەرکردەی دیاری سوننە لەهەڵبژاردن دورخرایەوە بەتۆمەتی پەیوەندی بەحزبی بەعسەوە.
لەنوسراوەکەدا هاتوە، خەنجەر هیچ جێگەیەکی لەپەرلەمان و حکومەت نابێت و تەنانەت بۆی نییە حیزبیش دروست بکات، تا پەیوەندی بەحزبی بەعسەوە دەسەلمێندرێت.
هاوکات 88 کاندید بەهۆی تاوان و چوار کاندید بەهۆی ساختەکاری و 97 بەهۆی کەموکوڕی لەبەڵگەکانیان دورخراونەتەوە لەپرۆسەی هەڵبژاردن.