شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگەی سوری ئاشکرایکردوە، هەسەدە هێزێکی زۆری پڕچەک‌و تەقەمەنی به‌ئاراسته‌ى پارێزگاى دێره‌زور جوڵه‌پێكردوه‌و ئۆپه‌راسیۆنێكى گه‌وره‌ش ئه‌نجامده‌دات.
ڕوانگەكه ده‌ڵێت:"لەچەند کاتژمێری ڕابردودا هێزێکی هەسەدە بە 20 تانکی سەربازیی‌و چەک‌و تەقەمەنی زۆرەوە بەئاراستەی دەوروبەری دێرەزور جوڵەپێكردوه‌و ئامادەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر ئەگەرێک".
ڕوانگەی سوری نوسیویه‌تى، "لەشارۆچکەی بەسیری سەر بەدێرەزور، زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی سەربازیی بەیاوەری هێزێکی تایبەت، بڵاوەیان پێکراوەو هەڵمەتێکی پشکنینیان لەو ماڵانە دەستپێکردوە کە گومانیان هەیە چەکدارانی داعش خۆیان تێدا حه‌شاردابێت".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیاریه‌كاندا، ڕوانگەکە باسى له‌وه‌كردوه، "دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی هەسەدە دوای دروستبونی گرژیی‌و ئاڵۆزییەکەی ئێوارەی دوێنێ دێت لەناوچەکە کە چەکدارانی داعش‌و هاوکارەکانیان لەشارۆچکەی گرانیجی دێرەزور ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدەیان گەمارۆدابوو کە بۆ ئەرکێکی گرنگ لەناوچەکەدا بون".
ڕوانگەی سوری جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "لەکاتی شەڕو پێکدادانی شەڕڤانان‌و چەکدارەکاندا، چەکدارێک کوژراوەو سیانی دیکەش برینداربون، لەبەرامبەردا چوار شەڕڤانی هەسەدە ڕفێنراون، به‌ڵام به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م هه‌سه‌ده توانیویه‌تى هه‌ر چوار شه‌ڕڤانه‌كه‌ى ئازادبكاته‌وه".
هاوکات ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور-یش ئاشكرایكردوه، "ئه‌و چوار شەڕڤانەیان كه ڕفێنرابون لەلایەن شانەیەکی سەر بەداعشەوە، ئازادکراون".
ئه‌نجومه‌نه‌كه زانیاریى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"ئه‌و چوار شه‌ڕڤانه‌مان، له‌كاتى ئه‌ركدا نه‌بون‌و بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، ڕویان له‌ناوه‌ندێكى ته‌ندروستى كردوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن شانه نوستوه‌كانى داعش‌و هاوكاره‌كانیان گه‌مارۆدراون‌و ڕفێندرابون".
