ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرەوپێشچونی بەرچاو لە عێراق نیشان دەدات

عیراق

15/08/2025‌ 656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕاپۆرتی ساڵانەی ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە، کە دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراقدا و خێراکردنی پێشکەوتن بەرەو ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و لەپێشینەکانی نیشتمانی نیشان دەدات.

ئەم ڕاپۆرتە کۆتایی چوارچێوەی کارکردنی هاوکاری بۆ ساڵانی 2020-2024 نیشان دەدات، کە کاریگەریی هاوبەشیی 23 ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دامەزراوە نیشتمانییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنیی و کەرتی تایبەت و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بە بەڵگە دەخاتەڕوو.

هاوبەندی کۆمەڵایەتی
راپۆرتە دەڵێت، بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵگا بەهێز کرا، ژنان و گەنجان وەک بنیادنەری ئاشتی توانادار کراون و یارمەتیی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بەشێوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە دابین کراوە،  هەروەها دەستپێشخەرییەکان یارمەتیدەر بوون بۆ پاراستنی مافی کەمایەتییەکان و پشتیوانیکردن لە گروپە لاوازەکان.
دەشڵێت: ساڵی 2024 یەکەم سەرژمێری نەتەوەیی لە ماوەی 30 ساڵدا بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدرا.

گەشەی ئابووری
راپۆرتەکە، پشتگیریی پەرەپێدانی سیاسەتەکان، بەهێزکردنی پەروەردە و ڕاهێنانی پیشەیی، و هاندانی کاریگەریی کارگێڕی، لەگەڵ تیشک خستنە سەر پشتگیریکردنی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان، و پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی و تەکنیکی بە ژنان و چینە لاوازەکان لەخۆگرتبوو.

خزمەتگوزارییە گشتییەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی بۆ چاکسازی یاسایی، حوکمڕانی دیجیتاڵی، دیجیتاڵکردنی پلانی سەلامەتی ئاو، هەڵمەتی "گەڕانەوە بۆ فێربوون"، و ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکان لە ڕێگەی سیستەمی (ASYCUDA) بۆ بەهێزکردنی بازرگانی پێشکەش کردووە.

ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا
ستراتیژییەکی ژینگەیی نیشتمانی و ئامانجەکانی هەمەجۆری بایۆلۆژی دانراون، و شاندێکی گەنجانی عێراقی بەشدارییان لە کۆنفرانسی (COP29) کردووە بۆ نمایشکردنی چارەسەری نوێ بەرەو گۆڕانی سەوز.

داهاتووی هاوبەشی
لەگەڵ کۆتایی هاتنی چوارچێوەی کارکردنی ئێستا، نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە پابەندبوونی خۆی کردۆتەوە بە بەردەوامیدان بە پشتگیریکردنی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەکان و قۆستنەوەی دەرفەتەکان، بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی دادپەروەرتر و خۆشگوزەرانتر.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی