لەتورکیا مانگرتن سەرهەڵدەدات

جیهان

15/08/2025‌ 1494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی کەمی موچەکانیان، فەرمانبەرانی تورکیا بۆ ماوەی یەک رۆژ ماندەگرن و کارەکانیان ڕادەگرن.

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی فەرمانبەرانی تورکیا رایگەیاند، ئەو زیادکردنەی بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پێشنیاز کراوە کەمە، بۆیە رۆژی دووشەممە 18ی ئاب لە سەرانسەری تورکیادا بۆ ماوەی یەک رۆژ مان دەگرن.

رەجەب چاکماک، نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی فەرمانبەرانی تورکیا لە پارێزگای ئیزمیر ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پێشنیازەی زیادکردنی موچە بە رێژەی 6+10٪ بۆ ساڵی 2026 و 4+4٪ بۆ ساڵی 2027 قبوڵ ناکەن، چونکە  نرخەکان لە مارکێت و بازاڕەکاندا بەردەوام بەرز دەبنەوە .

ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی گرانبونی بژێوی و بەرزیی کرێی خانوو، هیچ کەسێک نایەوێت لە شارە گەورەکان و ناوچە کەناراوەکان کار بکات.

محەمەد سەردار