بەهۆی حوسییەکانەوە مەترسی لەسەر موچەی موچەخۆرانی عێراق دروستدەبێت

عیراق

15/08/2025‌ 1171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆنگرێسمانێکی ئه‌مه‌ریكا بانكی رافیده‌ینی عێراقی به‌ پاره‌داركردنی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات و دەڵێت،" داوام لە گەنجینەی ئەمریکا كردوە سزای بانکەکە بدات "، کە بەشێکی زۆری موچەخۆرانی عێراق لەرێی ئەو بانکەوە موچەکانیان وەردەگرن.

جۆو ویڵسن، كۆنگرێسمانی ئەمریكی ئاماژەی بەوەکرد،"  بانکی ڕافیدەین کە سەر بە دەوڵەتی عێراقه،‌ مامەڵەی دارایی لەگەڵ گروپی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامدەدات ".

ئەوەشیخستەڕوو، له‌كاتی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی، کار بۆ بڕینی پاره‌داركردنی عێراق ده‌كه‌ن  .

هاوکات، كه‌ناڵی "فۆكس بزنس"ی ئه‌مریكی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاوه‌ ئاشکرائکردوە‌،‌ به‌شێك له‌ بانكه‌كانی عێراق و به‌تایبه‌ت بانكی رافیده‌ین له‌ڕێگه‌ی لقێكیه‌وه‌ له‌ شاری عه‌ده‌نی یه‌مه‌ن، كار بۆ پاره‌داركردنی حوسییه‌كان ده‌كات.

هەر لەوبارەیەوە، باڵیۆزی عێراق له‌ واشنتن ئه‌و لێدوانانەی ره‌تكردوەتەوە‌ كه‌ بانكی رافیده‌ین هاوكاری دارایی حوسییه‌كانی كردبێت.