زیاتر لە 500 سەربازی سوریا ژەهراوی بون

جیهان

15/08/2025‌ 1018 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگوندەواری حەلەب زیاتر لە 500 سەربازی سوپای سوریا ژەهراوی بون و بەهۆیەوە توشی سکچون و ڕشانەوە بون.


ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵۆ" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" ئەو سەربازانە سەر بە فیرقەی 64ی سوپای سوریان و لەڕێی خواردنەوە ژەهراوی بون، بەهۆیەوە سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری دارعززە کراون ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرجەم ئەو سەربازانەی ژەهراوی بون تەندروستییان باشە و تاکو ئێستا زیانی گیانی نییە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری ژەهراوی بونی ئەو سەربازانە دەستپێکردوە.

محەمەد سەردار