شارپرێس:
ئەمینداری حزبوڵا رەتیکردەوە چەک ڕادەست بکەن و هەڕەشەی ڕوبەڕوبونەوەی
سوپای لوبنان دەکات، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدات لەوەی ئەو قسانە ببێتە
هۆی سەرهەڵدانی ئاژاوەگێڕی و شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکە.
نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئاماژەی بەوەکرد،"
هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی حزبوڵا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی ئاژاوەگێڕی، ئەو قسانەش کە
دەوترێت حکومەتی لوبنان پڕۆژەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل جێبەجێ دەکات، هیچ بنەمایەکیان
نییە ".
سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتیشی،" بڕیارەکانمان لوبنانییە
و لەناو کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا دەدرێن، هیچ کەسێک ناتوانێت بڕیارمان بەسەردا
بسەپێنێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" هیچ حزبێک نییە لە لوبنان سەرپشک
کرابێت لەوەی چەکی لەدەستدا بێت، بەڵکو دەبێت چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت ".
نەواف سەلام ڕونیشیکردەوە، هیچ کەسێک داوای نەکردوە حزبوڵا
چەکەکەی دەستی ڕادەستی ئیسرائیک بکات، بەڵکو داوا کراوە ئەو چەکانە ڕادەستی سوپای
لوبنان بکرێت.
پێشتر، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵا ڕایگەیاندبوو،
بڕیاری حکومەتی لوبنان بۆ چەکدانانی حزبوڵا دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و
ئامادەن شەڕ لەپێناو پاراستنی چەکەکانیان بکەن.
محەمەد سەردار
