شارپرێس:
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان
روسیا و ئۆکرانیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤڵادمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا گەیشتنە
ویلایەتی ئالاسکا.
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی چونی بۆ ئالاسکا لەناو
فڕۆکەکەیدا وتی، " دەمەوێت بەپەلە ئاگربەست ببینم، نازانم ئایا ئەمڕۆ دەبێت
یان نا، بەڵام دڵخۆش نابم ئەگەر ئەمڕۆ نەبێت."
دۆناڵد ترەمپ وتیشی، " هەموان دەیانوت ئەمڕۆ ناکرێت، بەڵام من
تەنیا دەڵێم دەمەوێت کوشتارەکە رابگیرێت."