شارپرێس:
سهربارى سێ كاتژمێر كۆبونهوهو ڕاگهیاندنى ئهرێنیبونو بونیادنهر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا نهگهیشتنه ڕێكهوتن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بەفۆکس نیوزی ئەمریکی وت:"لەو کۆبونەوەیەدا 10 بە 10 بوین".
ترەمپ ئاماژهى بهوهدا، "لەگەڵ پوتن دانوستانم کرد سەبارەت بەپرسگەلێک لەوانە ناتۆو ڕێوشوێنە ئەمنییەکانو پرسی خاک، پێموایە زۆر نزیکبوینەتەوە لەگەیشتن بەڕێککەوتن".
ئهوهشى وت:"ئامۆژگاری هاوتا ئۆکرانیهكهم زێلێنسکی دهكهم بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی وڵاتهكهى ڕێککەوتن بکات، دەبێت ئۆکرانیا ڕازیبێت، ڕەنگە ڕازینەبێت، بۆیه ئامۆژگاری من بۆ زێلینسکی ئەوەیە کە ڕێککەوتن بکات".
لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەئامۆژگارییەکانی بۆ زێلێنسکی، ترەمپ وتی، "بەڵێ دەبێت ڕێککەوتن بکات، ڕوسیا زۆر بەهێزەو ئەوان سەربازی گەورەن".
لهبهشێكى دیكهى قسهكانیدا ترەمپ وتى، "لهگهڵ پوتن نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، بەڵام زۆر خاڵ دانوستانیان لەسەرکراوە، زۆر ڕاستگۆیانە لەگەڵ پوتن قسەمکردوە، یەک یان دوو خاڵی گرنگ ماوە کە لەسەری ڕێکبکەوین، بهڵام جارێ نهگهیشتوین بهڕێكهوتن".
درهنگانى شهوى ههینى، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا لەبارەی ئاشتییو ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئۆکرانیاو چەند پرسێکی دیکە لەویلایەتی ئالاسکا کۆبونەوە.
کارۆڵاین لێڤێت سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی بەڕۆژنامەنوسانی وتبوو، "لەکۆبونەوکەدا مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە، ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکاش بەشداربونو پێش کوبونەوەکەش هەردولا نیوەڕۆخوانێکیان بەیەکەوە خواردوه".
کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی کرێملن بڵاویکردەوە، هەریەک لەسێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیاو یوری ئوشاکۆڤ ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی پوتن، لەکۆبونەوە مێژوییەکەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، یاوەریی ڤلادیمیر پوتن بونه.
