شارپرێس:
پڕۆفیسۆر ناجی گۆرۆر پسپۆڕی بواری بومەلەرزە، لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا جهختیكردهوه، مەترسییەکانی بومەلەرزە لەئیستەنبوڵ، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردوە.
گۆرۆر هۆشدارییدا کە بومەلەرزەکەی دوایی باڵکئەسیر بەگوڕی 6.2 پلە کۆتایی نەبوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە، بوەتە هۆی چالاککردنی بومەلەرزەیەکی گەورەتر بەگوڕی زیاتر لەحهوت پلە لەئیستەنبوڵ.
گۆرۆر ڕەخنەی لەو لێدوانانە گرت کە دوای بومەلەرزەکەی باڵکئەسیر بڵاوکرانەوەو دەیانگوت ئەفسانەی "بومەلەرزە چاوەڕوانکراوەکەی ئیستەنبوڵ" کۆتاییهاتوە.
ڕونیکردهوهوە کە "ئەم قسانە بونەتە هۆی هەستێکی درۆینەی ئارامی لای خەڵک، کە شارەکە زیاتر ڕوبەڕوی مەترسی دەکاتەوە".
بەوتەی ئەو، بەپشتبەستن بەبۆچونی زانستیی خۆی، بومەلەرزەکەی دوایی تەنها بەشێکی بچوکی بەشی ڕۆژئاوای قەڵشی کومبورگازی شکاندوە، لەکاتێکدا بەشە گەورەکەییو هەروەک قەڵشی دورگەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.
گۆرۆر کە یەکێکە لەوکەسانەی باوەڕیان بەڕودانی بومەلەرزەیەکی وێرانکەر لەئیستەنبوڵ هەیە، وتویەتی، "شکانی ئەم قەڵشانە لەداهاتویەکی نزیکدا حەتمییە، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕودانی بومەلەرزەیەکی وێرانکەر بەگوڕی 7 پلە یان زیاتر".
ئهوهشى وت:"بەپشتبەستن بەم زانیارییانە، دۆخی ئیستەنبوڵ بەراورد بەپێشوو مەترسیدارتر بوە، ئەمەش پێویستی بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە هەیە".
