شارپرێس:
کۆشکی سپی ئاشكرایكرد، دۆناڵد ترەمپ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی درێژخایەنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئهنجامداوه، ئەمەش دوای دیدارەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لهزارى بهرپرسێكى كۆشكى سپیهوه بڵاویكردوهتهوه، دوای کۆبونەوەی لوتکەی ئالاسکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ زێلێنسکی کردوەو بۆ ماوەیەکی زۆر قسەیانکردوە، هەروەها لەگەڵ سەرکردەکانی ناتۆش قسەیکردوە.
وهكو لهزانیارییهكاندا هاتوه، "ترەمپ لەناوفڕۆکەکەی لەکاتی گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن، "پەیوەندییەکهكهى لەگەڵ زێلێنسکی ئهنجامداوه".
لهلایهكى دیكهشهوه وتەبێژی کۆمسیۆنی ئەوروپا پشتڕاستیکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرکردەکانی ئەوروپای لەئەنجامی کۆبونەوەی لوتکەی ئالاسکا لەگەڵ پوتن ئاگادارکردوهتەوە.
لاى خۆیشیهوه ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ترەمپ بۆ ماوەی زیاتر لەکاتژمێرو نیوێک لەگەڵ زێلێنسکیو سەرکردەکانی ئەوروپا قسەیکردوەو ئەنجامی کۆبونەوەکەی پێڕاگەیاندون.
ئهوهش هاتوه، "پەیوەندییەکەی نێوان ترەمپو زێلێنسکیو سەرکردەکانی ناتۆ، ئاسان نەبوە، زیلێنسکی ڕۆژی دوشەممە دەچێتە واشنتۆنو لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە".
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری زێلێنسکییەوە نوسیویەتی، "دەبێت ئەوروپا لەهەموو قۆناغەکاندا بەشێک بن لەدانوستانەکان".
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ شەممە لەپلاتفۆڕمی ئێکس پهیامێكى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت:"ئۆکرانیا ئامادەیە هەموو هەوڵێک بدات بۆ گەیشتن بەئاشتیی".
جهختیكردوهتهوه، "ئێمە پشتگیریی لەپێشنیازی ترەمپ دەکەین بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان ئۆکرانیاو ئەمریکاو ڕوسیا، دەتوانرێت پرسە سەرەکییەکان لەسەر ئاستی سەرکردەکان تاووتوێبکرێنو لوتکەی سێ قۆڵی بۆ ئەمە گونجاوە".
باسى لەوەشکردوە، ترەمپ کورتەیەک لەخاڵە سەرەکییەکانی دانوستانەکەی لەگەڵ پوتن پێڕاگەیاندم، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەشم لەگەڵ ترەمپو سەرکردەکانی ئەوروپاش باسیان لەخاڵە ئەرێنییەکان لەئەمریکاوە کردوە سەبارەت بەگەرەنتییە ئەمنییەکان".
زێلێنسکی ئاشکراشیکردوه، ڕۆژی دوشەممەى داهاتوو، دهچێته واشنتۆنو لەگەڵ ترەمپ تاووتوێی کۆتاییهێنان شهڕو كوشتار دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن-ى سەرۆکی ڕوسیا، بەفۆکس نیوزی ئەمریکی وتبوو، "لەو کۆبونەوەیە 10 بە 10 بوین".
