شارپرێس:
دواى كۆتاییهاتنى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كانى توركیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌زیندانه‌وه په‌یامێكى به‌په‌له‌ى ئاراسته‌ى ئه‌ردۆغان كرد‌و ڕایگه‌یاند، "له‌ئێستا به‌دواوه كاتى شه‌ڕ نه‌ماوه، كات كاتى ئاشتییه"، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى له‌وان ڕویداوه هه‌رچى زوه ڕێگرى لێ بكه، چونكه خۆتان وتتان ڕێز له‌ئیراده‌ى خه‌ڵك ده‌گرن، ئه‌وه‌شى ئێستا ده‌گوزه‌رێ، له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌تان یه‌كناگرێته‌وه".
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لەزیندانی ئەدیرنەوە پەیامێکی به‌په‌له‌ى سه‌باره‌ت بهبێبەشکردنی عەبدوڵڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتوی دەم پارتی لەپۆستی سەرۆکی شارەوانی پارێزگای وان بڵاوكردهوهو داوا لهڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەکات، هەرچی زوە پێش لەو هەوڵە بگرێ کە لەئارادایە.
دەمیرتاش بۆ ئه‌ردۆغان نوسیویەتی:"لەشەوی هەڵبژاردندا ڕاتگەیاند کە ڕێز لەئیرادەی خەڵک دەگریت، بەداخەوە ئەوەی لەوان ڕویدا لەگەڵ ئەو پەیامەی داوتە ناگونجێت، ئەوەی دەکرێت دورە لەڕێزگرتن لەئیرادەی خەڵک، نە گەلو نە خواش قبوڵی ناکەن لێتان، چاوەڕوانین وەک سەرۆک کۆمار ئەم هەوڵە نایاساییە ڕابگرن کە ئیرادەی چارەکردنی هەموو کێشەکان لەچوارچێوەی گفتوگۆ‌و متمانەکردن بەیەکتر لەباردەبات، پێویستە سیاسییەکان‌و بەرپرسان دەنگی گەلی کورد ببیستنو بەتایبەت داوا لەخەڵکی وان‌و هەموو هێزو لایەنانە دیموکراسیخوازەکان دەکەین، دژی ئەو هەوڵە نایاساییە بوەستنەوە".
سەڵاحەدین دەمیرتاش لهبهشێكى دیكه‌ى پەیامەکەیدا بۆ عەبدوڵڵا زێدان‌و نەسلیهان شەدال ده‌ڵێت:"پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، گەلەکەمان بەم هەڵوێستە چاوی ئێمەی ڕۆشنکردەوەو نەخشەڕێگه‌ی سیاسیی داهاتومان کێشا، بەڵام ئاشکرایە ئێستاش کەسانێک هەن ڕێز لەئیرادەی خەڵک ناگرن‌و پەندیان لە 10 ساڵی ڕابردوو وەرنەگرتوە، لەکاتێکدا سەرەڕای ئەو هەموو ناحەقییە هەوڵدەدەین ڕێگەی بۆ گفتوگۆ‌و ئاشتی خۆشبکەین، هەندێکلایەن هەن بەبەردەوامی بەدوای ئیستفزازیدا دەگەڕێن".
وه‌كو ده‌میرتاش بهئهردۆغانى وتوه، "ئێستا کاتی پشێوی‌و ململانێ نییە، بەڵکو کاتی بونیادنانی ئاشتییەو پێویستە سه‌رجه‌م سیاسەتمەداران‌و کاربەدەستانی وڵات، گوێ لەدەنگی گەلی کورد بگرن، گەلەکەمان تا کۆتایی دژ بەستەمکاریی بەرگریی لەئیرادەی خۆی دەکات".