شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، ئاسایشی سعودیە ژماره‌یه‌كى زۆر حاجی کوردی عێراقی ده‌ستگیركردوه‌و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به"ناشەرعی" ڕویان له‌و وڵاته كردوه، زانیاریى ئه‌وه‌ش هه‌یه، هه‌موو ئه‌و حاجیانه‌ى ده‌ستگیركراون تاوه‌كو ڕۆژى عه‌ره‌فه له‌هۆتێله‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌رده‌بن‌و ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى ڕێكاره‌كانى فه‌ریزه‌ى حه‌جیان پێ‌نادرێت.
شارپرێس له‌زارى كه‌سوكارى چه‌ند هاوڵاتیه‌كى كوردى هه‌رێمى كوردستانه‌وه زانیاریی ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، هۆكارى ده‌ستگیركردنى كه‌سوكاره‌كانیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه پێشوه‌خته چونه‌ته ئه‌و وڵاته‌و ڤیزاى حه‌جیان وه‌رنه‌گرتوه‌و ویستویانه هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه له‌سعودیه بمێننه‌وه‌و فه‌ریزه‌ى حه‌ج به‌جێبگه‌یه‌نن.
شارپرێس له‌زارى كه‌سوكارى ئه‌و هاوڵاتیانه‌وه زانیویه‌تى، ئاسایشى سعودیه به‌و هاوڵاتیانه‌ى وتوه، ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌جیان پێنادات‌و سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، تاوه‌كو ڕۆژى عه‌ره‌فه، له‌هۆتێله‌كاندا به‌ده‌ستبه‌سه‌رى ده‌مێننه‌وه‌و ڕێگه‌ى هاتنه ده‌ره‌وه‌یان پێ‌نادرێت.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج‌و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه تایبه‌ت بۆ شارپرێس قسه‌یكردو ڕایگه‌یاند، "به‌ڵێ ئاگادارین ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و هاوڵاتیانه‌ى هه‌رێم‌و ته‌نانه‌ت عێراق‌و وڵاتانى دیكه‌ش ده‌ستگیركراون‌و هیچ وڵاتێكیش ناتوانێت هیچیان بۆ بكات‌و به‌ده‌ستگیركراوى ده‌مێننه‌وه".
وتیشى:"پێشوه‌خته سعودیه هه‌موو جیهانى له‌ڕێكاره‌كانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج‌و شێوازى چونه وڵاته‌كه‌ى ئاگاداركرده‌وه، بۆیه ئێمه‌و هیچ وڵاتێكیش ناتوانین هیچ بۆ هاوڵاتیه‌كانى خۆمان بكه‌ین، چونكه هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه سه‌رپێچیى یاساى سعودیه‌یان كردوه‌و ئه‌و وڵاته‌ش له‌و سه‌رپێچیه خۆشنابێت".
به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى حه‌ج‌و عومره‌ى هه‌رێم كه ئێستا خۆى له‌وڵاتى سعودیه‌یه، "ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ده‌ستگیركراون له‌لایه‌ن سعودیه‌وه مۆرى سور له‌پاسپۆرته‌كانیان ده‌درێت‌و بۆ ساڵانێكى دورودرێژ ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج‌و چونه سعودیه‌شیان پێنادات، چونكه وه‌كو سه‌رپێچیكارى یاساى وڵاته‌كه‌ى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، "ئه‌و حاجیانه‌ش كه به‌فه‌رمى‌و له‌ڕێگه‌ى ئێمه وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ڕویان له‌سعودیه كردوه، خۆمان به‌به‌رپرس ده‌زانین له‌هه‌موو شتێكیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ى ئێستا ده‌ستگیركراون ناتوانین هیچیان بۆ بكه‌ین‌و سعودیه‌ش هیچ ئاسانكاریه‌كیان بۆ ناكات".
پێشتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعودیه بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركردو بڕیاریدا بۆ ئه‌مساڵ‌و له‌كاتى فه‌ریزه‌ى حه‌جدا، ڤیزاى سه‌ردان به‌هیچ كه‌سێك نه‌دات‌و ئه‌وانه‌شى بۆ گه‌شت له‌و وڵاته‌ن، له‌كاتى فه‌ریزه‌ى حه‌جدا رێگه‌یان پێنادات بچنه ناوشارى مه‌ككه‌و بمێننه‌وه، شارپرێس زانیویه‌تى، به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه 15 هه‌زار كوردى هه‌رێمى كوردستان توشى كێشه‌ى گه‌وره بونه‌ته‌وه، چونكه ئێستا له‌سعودیه‌ن.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه نیاز نه‌قشبه‌ندى ڕونیكرده‌وه، "به‌وپێیه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئێمه‌وه هیچیان بۆ نه‌كراوه، به‌دروستى ژماره‌یان نازانین، به‌ڵام وه‌كو باسده‌كرێت ژماره‌یان له 15 هه‌زار كوردى هه‌رێم زیاتره".
ده‌ستگیركردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ئاسایشى سعودیه له‌كاتێكدایه، لەهەرێمی کوردستان تەنها چوار هەزارو 685 کەس مافی بەشدارییان لەبه‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حەجی ئەمساڵدا هەیە، بەڵام زیاتر لە 15 هەزار کەس بەڤیزای یەکساڵی‌و بەبێ مۆڵەت چونەتە سعودیەو بڕیاریانداوه له‌و ڕێگه‌یه‌وه حەج بكه‌ن.
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)