لەڕووداوێکدا مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا

کوردستان

30/06/2024‌ 312 جار خوێندراوه‌ته‌وه



هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسنوری ناحیەی سەرقەڵا مێرد منداڵێک دەکەوێتە ژێر تایەی تراکتۆرێکەوە بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لەڕاگەیەندراوێکی هاتووچۆی گەرمیاندا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ(یەکشەمە) مێردمنداڵێک لەکاتی کێڵانی زەویدا لەسنوری ناحیەی سەرقڵا کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێک و برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ڕوداوەکە بەشێوەیەک بووە، تایەی تراکتۆرەکە کەوتوەتە چاڵێکەوە پاشان مێرد مناڵەکە لە تراکتۆرەکە کەوتوەتەخوارەوە و بوەبەژێر تایەکەیەوە.

لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە لەلایەن تیمی هاتووچۆی گەرمیانەوە.