لەبارەی دەوامی بانکەکان ئاگادارییەک بڵاوکرایەوە

کوردستان

30/06/2024‌ 487 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەین سبەی دووشەممە  ٢٠٢٤/٧/١ ، پشوی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بەبەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.  

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، دەرگای بانک بەڕوی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بەمەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ٢٠٢٤ .