هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت

جیهان

30/06/2024‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بنكەكانی دەنگدان لە فەرەنسا ڕۆژی یەكشەممە بۆ یەكەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە كرانەوە.

وێستگەكانی دەنگدان كاتژمێر شەش بەكاتی گرێنچ كرانەوە و كاتژمێر 16  لە شارە بچووكەكان و كاتژمێر 18 لەشارە گەورەكان دادەخرێن و چاوەڕێدەكرێت رێژەی دەنگدان 67% بێت.
خولی دووەمی هەڵبژاردن لە 7ی مانگی داهاتوو دەبێت تا ئەوكاتە ئەنجامەكان بەڕوونی نابینرێن بۆ یەكلاكردنەوەی 577 كورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.


كاندیدەكان دەتوانن لە خولی یەكەمدا هەڵبژێردرێن ئەگەر زۆرینەی ڕەهای دەنگەكان لە ناوچەی هەڵبژاردنەكانیان بەدەستبهێنن، بەڵام ئەمە دەگمەنە.

زۆربەی ناوچەكانی هەڵبژاردن پێویستیان بە خولی دووەم دەبێت كە هەموو ئەو كاندیدانە لەخۆبگرێت كە لە خولی یەكەمدا دەنگی لانیكەم لەسەدا ١٢.٥ی دەنگدەرانیان وەرگرتووە،  و هەركەسێك زۆرترین دەنگی بەدەستبهێنێت سەردەكەوێت.
 
 چاوەڕێدەكرێت لەم هەڵبژاردنە راستڕەوە توندڕۆكان سەركەوتن بەدەست بهێنن دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی تایبەت بە پەرلەمانی ئەوروپا دەنگی زۆریان هێنا.