بەئیمزای مەسرور بارزانی لەسەر داوای گۆڕان دەیان ئەفسەر بەنایاسایی پلەكانیان دەكرێتە لیوا

کوردستان

30/06/2024‌ 1427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 سەرتیپ جەوهەر ڕۆژنامەنووس ئاشکرایکرد، بەئیمزای مەسرور بارزانیی سەرۆكی حكومەت 186 ئەفسەرو پلەداری خانەنشین بەناوی راستكردنەوە، پلەكانیان بەرزدەكرێتەوە كە دەیان لیوا-و عەمیدو عەقید و پلەسەربازییەكانی دیكە لەخۆ دەگرێت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە لەهەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، بەپێی سەرچاوەیەك ئەم پلە بەرزكردنەوەیە بەناوی راستكردنەوەی پلە لەدەرەوەی هەموو قانونێك لەسەر داوای بزوتنەوەی گۆڕان بووە بۆ ئەو ئەفسەرو پلەدارانەی سەر بەبزوتنەوەی گۆڕان بوون و بەشێكیان پێشتر لەهێزەكانی پێشمەرگەبوون، پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان كە ئێستا وەزارەتی دارایی لایە لەحكومەتی هەرێم روونكردنەوەی پێویست لەوبارەیەوە بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی تایبەتی بەناوی یاسای چاكسازیی ژمارە (2) ساڵی 2020 دەركردووە بۆ لابردن و نەهێشتنی ئەو هەزاران زێدەڕۆییەی لە پێدانی پلە وەزیفی و سەربازییەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم لەدەرەوەی قانون وەك ئیمتیاز دراوەتە ئەندامانی حزب.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لەسەر داواكاری گشتیی بەدواداچوون بۆ ئەو كارە ناقانونییەی حكومەت بكات و سكاڵا لەدژی ئەو بڕیارە تۆماربكات.
.
.